هاوسەرگیریی لەگەڵ كچانی سریلانكی پێویستی بە ڕەزامەندیی وەزارەتی بەرگرییە

بڕیارەكە بووە مایەی ناڕەزایی بەرهەڵسكاران

لەمەودوا ئەو بیانییانەی دەیانەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵ سریلانكییەكاندا بكەن، دەبێت ڕەزامەندیی وەزارەتی بەرگری بەدەستبهێنن، ئەوەش بەپێی ئەو یاسا نوێیانەی كە دەسەڵاتداران دەڵێن ئامانجەكەیان چەسپاندنی “ئاسایشی نەتەوەییە”، بەڵام بڕیارەكە بووە مایەی ناڕەزایی بەرهەڵسكاران.

بەپێی ئەو یاسا نوێیانەی ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایكردوون، ئەو كەسە بیانییانەی دەیانەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵ سریكلانكییەكاندا بكەن دەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە بەڵگەنامەیەك بەدەستبهێنن بیسەلمێنێت كە لە تەندروستییەكی باشدان، هەروەها پشكنینی ئەمنی بكەن بەر لە هاوسەرگیرییەكەیان.

و. م. ویراسیكارا، بەڕێوەبەری گشتیی باری كەسێتیی سریلانكا ڕایگەیاند، هۆكاری پشتبەستن بە ڕێوشوێنە نوێیەكان، مەترسیی پەیوەندیدارە بە “ئاسایشی نەتەوەیی”.

ئەو بۆ ڕۆژنامەی (سەندەی تایمز)ی ناوخۆیی وتی، “هەندێك حاڵەتمان بەدیكرد كە كەسانی بیانی خواستی هاوسەرگیرییان لەگەڵ سریلانكییەكاندا نیشاندا بۆ ئامانجی دیاریكراو، لەوانە دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر و سپیكردنەوەی پارە”.

ڕێوشوێنە نوێیەكان بوون بە مایەی ناڕەزایی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كە دەڵێت، ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانی سەرۆكی وڵات خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن.

شاناكیان ڕاسامانیكام-ی پەرلەمانتار لە تویتەرەوە دەپرسێت، “بۆچی ئەو بیانییانەش كە پۆستی وەزاری وەردەگرن، داوای بەدەستهێنانی ڕێگەپێدانی ئەمنی-یان لێناكرێت؟”.

ئەمەش لەكاتێكدایە گۆتابایا ڕاجاباكسا-ی سەرۆكی سریلانكا تا بەر لە دوو ساڵ خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریكی بوو.

پاش وەرگرتنی پۆستەكەی، ماددەیەكی دەستووریی ڕەتكردەوە كە ڕێگریدەكات لەو كەسانەی خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن خۆیان لە هەڵبژاردنەكاندا بپاڵێون.

لە ئێستاشدا باسل-ی برای كە وەزیری داراییە خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئەمریكی و سریلانكییە.

بابەتی پێشتر

دوو گەنجی کورد بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە فەرەنسا حەوت ساڵ زیندانیدەكرێن

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەكی نەوتی چینی لە باشووری عێراق هێرشیكرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share