دوو گەنجی کورد بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە فەرەنسا حەوت ساڵ زیندانیدەكرێن

وێنەی شارام شۆڕش و عەلی حەلدین

ئەمڕۆ دادگایەکی فەرەنسی سزای زیندانیكردنی بۆ سێ کەس دەرکرد کە تۆمەتی قاچاخچێتی بە مرۆڤیان دراوەتەپاڵ و دوو لەو کەسانە کوردن.

شارام شۆڕش و عەلی حەلدین، دوو گەنجی کوردن و لەگەڵ محەمەد فیاتەی خەڵکی سوریا حەوت ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، چونکە بەڵگەکان سەلماندوویانە ئەو سێ کەسە لە کەناڵی مانش لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا سەدان کەسیان ڕەوانەی بەریتانیا کردووە.

بەپێی هەواڵێکی “زە گاردیان”ی بەریتانی، ئەو سێ قاچاخچییە لەڕێگەی قاچاخچێتیكردن بە مرۆڤەوە نزیکەی ملیۆنێک پاوەندیان دەستکەوتووە.

محەمەد فیاتەی سوری

پێشتر بەهۆی ئەوەی چەند کۆچبەرێک لەکاتی گەیشتنیان بە بەریتانیا ڤیدیۆیان تۆمارکردووە و ناوی سێ قاچاخچی دەهێنن، پۆلیسی فەرەنسا سەرەتای ئەم مانگە سێ قاچاخچی دەستگیرکرد، کە دووانیان کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

بەپێی زانیارییەکانی دادگای فەرەنسا، ئەو سێ کەسە لە سێ مانگی ڕابردوودا 530 کۆچبەریان لە کەناڵی مانشەوە ڕەوانەی بەریتانیا کردووە.

پۆلیس دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دووانیان لەناو ئۆتۆمبێلدا بوون و ئەوەی تریان لەسەر ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بووە، پۆلیسی فەرەنسا ماوەی چەند مانگێکە چاودێریکردوون و دەستگیرکراون، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا قاچاخچییەکان لیستێکی ناویان پێبووە کە ناوی 150 کۆچبەری تیادا بووە بە ژن و منداڵ و پیاوەوە، ئامادەیانکردبوون بۆ پەڕاندنەوەیان بۆ بەریتانیا.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان نمایشكردنی زنجیرە بیانییەكان لە تەلەڤیزیۆنە ناوخۆییەكان قەدەغەدەكات

بابەتی دواتر

هاوسەرگیریی لەگەڵ كچانی سریلانكی پێویستی بە ڕەزامەندیی وەزارەتی بەرگرییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share