زیاتر لە 30 ئەندامی کۆنگرێس هۆشداری دەدەنە بایدن لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

لە نامەکەدا ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پیران ڕوونیانکردووەتەوە، بایدن بەپێی یاسا ‏پابەندکراوە بەوەی ڕۆڵ بدات بە ئەنجومەنی پیران بۆ دەستوەردان لەو پرسەدا و دەڵێن، ‏‏“ئێمە پابەندین بە بەکارهێنانی سەرجەم بژاردەکان بۆ بەخشینی ئەو ڕۆڵە بە ئەنجومەنەکە، ‏ڕێگری لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەتنێکیش دەکەین ئەگەر تێیدا ئەندامانی کۆنگرێس ‏دووربخرێنەوە”.‏

كۆمارییەكانی پیران دەڵێن، “دەمانەوێت جەخت لە تێڕوانینەکانمان بکەینەوە کە هەر ‏ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەبێتە مەترسی بۆسەر ‏ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بۆیە داوادەکەین بۆ هەر بڕیارێک ڕاوێژ و ڕەزامەندیی ‏ئەنجومەنی پیران وەربگیرێت”.‏

ڕەخنەشیان لە هەنگاوەکانی بایدن لەوبارەیەوە گرتووە و دەڵێن، “لە ماوەی ساڵی یەکەمی ‏ئیدارەکەتدا، ئێران پێشکەوتنی زۆری بەخۆوەبینیوە لەڕووی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە، ‏لەوانە، پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60%، فراوانکردنی بڕی یۆرانیۆمی گەنجینەکراوی ‏بەبڕی سێ هەزار و 200 کیلۆگرام، بەرهەمهێنانی بڕی 200 گرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو ‏کە دەکرێت ئەمە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا بەکاربهێنێت”.‏

لە دەقی یاسای پێداچوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015دا بەناوی”‏INARA‏”دا ‏هاتووە، لەسەر سەرۆک پێویستە “دەقی ڕێککەوتنەکە و سەرجەم بەند و ماددەکانی” ‏ڕەوانەی کۆنگرێس بکات لەماوە پێنج ڕۆژ دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆ پەسەندکردنی ‏ڕێککەوتنەکەش پێویستە لانیکەم 60 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنێت و ‏دەنگبەدەن بە مانەوە لە ڕێککەوتنەکەدا.‏

كۆمارییەكان ئێستا لە ئەنجومەنی پیران زۆرینەن و 50 ئەندامیان هەیە، لەكاتێكدا ‏دیموكراتەكان 48 ئەندامیان هەیە، هەرچەندە سەرۆك و جێگری ئەنجومەنەكە مەیلیان ‏بەلای دیموكراتەكانە.‏

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم 10 زیندانی ڕادەستی ئێران کردەوە

بابەتی دواتر

نەیتوانیوە ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت.. گەنجێکی کورد کۆتایی بە ژیانی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share