میانمار.. لانیكەم 4 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژران

خۆپیشاندانەكان لە میانمار

بەهۆی دەستڕێژی گولەی هێزە ئەمنییەكان بەنێو ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە بەردەم بنكەیەكی پۆلیس، لانیكەم چوار خۆپیشاندەر كوژران.

بەپێی ڕۆژنامەی (میانمار ناو) ڕوداوەكە ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار لە بەردەم بنكەیەكی پۆلیسی شاری یانگۆن-ی پایتەختی بازرگانی میانمار ڕویداوە.

هەر بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە لانیكەمی 10 خۆپیشاندەر برینداربوون.

بەپێی بەیاننامەكانی كۆمەڵەكانی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ و میدیا ناوخۆییەكان كە دوێنێ بڵاوكرایەوە، تائێستا هێزە ئەمنییەكانی میانمار زیاتر لە 300 كەسیان كوشتووە لەدرێژەی هەوڵەكانیان بۆ كۆتایی هێنان بەو ناڕەزایەتییانەی بەرامبەر كودەتا سەربازییەكەی 1ی شوباتی ڕابردوو زۆرێك لە ناوچەكانی وڵاتەكەی گرتووەتەوە.

هەروەها بەپێی كۆمەڵەی هاوكاریی زیندانیانی سیاسی، كە كۆمەڵەیەكی قازانج نەویستە، ” تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەشێوەی ڕۆژانە ئەنجامدەدرێت”. كۆمەڵەكە دەشڵێت، لەدوای كودەتاكەوە نزیكەی سێ هەزار كەس دەستگیركراون یان تۆمەتیان ئاراستەكراوە یاخود سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی نوێی زیلینسكی بە هەمان جلوبەرگەوە.. “قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام بەرگری ‏دەكەین”‏

سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی نوێی پێشكەشكرد، داوای هاوكاریكردنی وڵاتەكەی كرد، بەو پێیەی قوربانییەكی زۆریان داوە، ئاماژەش بە دەركردنی ڕوسیا…
Total
0
Share