كۆمپانیایەكی نەوتی چینی لە باشووری عێراق هێرشیكرایەسەر

بارەگای كۆمپانیای (زیبك)ی چینی كە لە بواری كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق كاردەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە ڕووبەڕووی هێرش بووەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە ڕایگەیاند، لە چێوەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەدا شەش كەس ڕاگیراون.

كۆمپانیاكە لە كێڵگەی غەڕاف-ی نەوت لە شارۆچكەی ڕفاعی لە باكووری ناسڕییە كاردەكات و بە (ئاڕ بی جی 7) هێرشەكەی كراوەتەسەر، سەرەڕای دەستڕێژی گولـلە، وەك ئەوەی كەریم جەندیل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیای نەوتی زیقار ئاماژەی پێداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیش ئاشكرایكردووە، زیانی گیانی نییە، تەنها كاریگەریی فیشەك لەسەر كەرەڤانی دەرەكی هەیە، گولـلە ئاڕ بی جی-ی نەتەقیو لە شوێنەكە دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی كۆمپانیاكە بە دووری نەزانیوە هێرشەكە فشاربووبێت بۆسەر كۆمپانیاكە لەپێناو كاركردن بە خەڵك و كرێكارانی ناوچەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە پارێزگاكە بەدەست بێكاری و پاشەكشەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و ژێرخانەوە دەناڵێنێت، بەتایبەت لە ناوچە دوورەدەستەكانی پارێزگاكە.

ناسڕییە ناوەندی ئەو خۆپیشاندانانە بوو كە لە تشرینی یەكەمی 2019دا دژ بە گەندەڵی و بۆ گۆڕینی سیستمی حوكم لە چەندین ناوچەی عێراق سەریانهەڵدا.

بابەتی پێشتر

هاوسەرگیریی لەگەڵ كچانی سریلانكی پێویستی بە ڕەزامەندیی وەزارەتی بەرگرییە

بابەتی دواتر

کۆتینیۆ لە زەبەلاحێکی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share