بوفۆن: ئەم گۆڵپارێزە 2022 دەبێتە باشترینی جیهان

جیانلویجی بوفۆن، ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئیتاڵیا و جیهان پێیوایە، جیانلویجی دۆنارۆما لە ساڵی 2022دا دەبێتە باشترین گۆڵپارێزی جیهان.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (تی یو دی ئێن)، بوفۆن لەبارەی گۆڵپارێزە جیهانییەکان، هەروەها باشترینیانەوە دەڵێت، “ئۆبلاک، کۆرتوا، نۆیەر، تێر شتیگن، دۆناروما، ناڤاس، لەئێستادا هیچیان لەسەرو هەمووانەوە نییە، بەڵام پێشبینیم دەکەم دۆناروما لە داهاتوودا ناسناو و خەڵاتە تاکە کەسییەکان بچنێتەوە، دەگاتە ئاستی باڵا و باشترینی جیهان، لە ماوەی ساڵێکدا توانای ئەوەی دەبێت بەرامبەر بە ڕکابەرەکانی باڵادەستبێت”.

لەبارەی کاروانی وەرزشی خۆیەوە، بوفۆن دەڵێت، “دەمەوێت لە مەکسیک، یان ئەمریکا یاریبکەم، پەرۆشم بۆ تاقیکردنەوەی ئەو ئەزموونە، با بشزانین لە داهاتوودا چی گونجاوە و چی ڕوودەدات”.

دۆناڕوما تەمەنی 22 ساڵە و گۆڵپارێزی شوێنگرەوە و باشترینی ئیتاڵیایە، بەدرێسی سکوادرا ئازۆراوە ناسناوی یورۆی 2020ی بەدەستهێناوە، حاڵی حازر بۆ پاریس سان سان جێرمان 11 یاری کردووە، نۆ گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە و لە چوار یاریدا “کلین شیت”ی کردووە.

بابەتی پێشتر

خولی چین لە ڕشتنی پارەوە بۆ دواکەوتنی موچە و مایەپوچبوون هەنگاویناوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دەیان کەس لە ڕۆژئاواوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەی مێسی وازدەهێنێت؟

یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکاى لاتین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە یاریزان و تیمی هونەری هەڵبژاردەى ئەرجەنتین. مێسی وەک کاپتنی…
Total
0
Share