کەی مێسی وازدەهێنێت؟

یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکاى لاتین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە یاریزان و تیمی هونەری هەڵبژاردەى ئەرجەنتین.

مێسی وەک کاپتنی ئەرجەنتین سوپاسی یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای لاتینی کرد بۆ ئەو ئاهەنگەى بۆیان ڕێکخراوە.

مێسی ئاماژەى بەوەدا کە ئەو جارێ نازانێ کەی واز لە یارییکردن دەهێنێت و لەسەر داواى هاوڕێکانی لە ڕیزی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بەردەوام دەبێت.

هەر لەو ئاهەنگەدا پەیکەرێک بۆ مێسی کە پێشتر درووستکرابوو، نمایشکرا.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکاى لاتین سوپاسی مێسی کرد بۆ ئەو چێژە زۆرەى بە کیشوەرەکەى بەخشیوە.

بابەتی پێشتر

بەرگریکارێکی بلباو بڕیاریدا پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆی تەقەكردنی ناو خوێندنگەیەك لە ئەمریكا ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share