گواردیۆلا بۆ میرکاتۆی هاوینی 2021 داوای دوو یاریزانی کردووە

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر خواستی گواردیۆلا لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی دوو یاریزان دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بەڕێوبەرانی سیتیزن دوو یاریزانی ناودار و گرانبەها دەکەنە ئامانج، کە ئەوانیش ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆند و جاک گریلیشی ناوەندکاری بەتوانای یانەی ئەستۆن ڤێلان.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی دەیلی تێلیگرافی بەریتانی ئاماژەییکردووە، کە گواستنەوەی دوو یاریزانی داواکراو بڕی 200 ملیۆن پاوەندی پێویست دەبێت و ئەگەر بۆندەکان واژووبکرێن ڕیکۆردی جیهانیی دەشکێنێت.

نرخی ئێرلینگ هالاند لەلایەن ئیدارەی ڤیستیڤالینەوە بە 150 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە، یانە داواکارەکان لە پێشکەشکردنی ئەو نرخەدا کێشەیان نییە، لە بەرانبەردا نرخی گریلیش لەلایەن ئیدارەی ئەستۆن ڤێلاوە بە 100 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە، کە ئەوەش هاوکێشەکە لەسەر بەرپرسانی سیتیزن ئاڵۆز دەکات، بەوپێیەی پێیان وابووە بە کەمتر لەو نرخە دەتوانن گرێبەستەکەی کۆتایی پێبهێنن.

یەکێکی دیکە لە کێشەکان کە ڕووبەڕوی گواردیۆلا و ستافی کارگێڕی بووەتەوە، ئەو بڕەیە کە هالاند وەک موچەی هەفتانە داوایکردووە و دەگاتە بڕی 600 هەزار پاوەند، کۆی گشتی موچەی یاریزانەکە بەپێی ئەو نرخە لەماوەی پێنج وەرزدا دەگاتە 156 ملیۆن پاوەند.

بابەتی پێشتر

دیبالا بۆ سەرۆکی یوڤانتۆس: ئەوە ناکەم کە تۆ دەتەوێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆی دراوەكان.. دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share