ڤیدیۆ.. دەیان کەس لە ڕۆژئاواوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

photo: north press

دوای ماوەیەک داخستنی خاڵی سنووریی پێشخابوور لەنێوان ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەدان کەس لە ڕۆژئاواوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ لە خاڵە سنوورییەکەوە گەڕانەوە پێکهاتوون لەو کەسانەی کە مافی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان هەبووە و بڕیارە گەڕانەوەکە سبەیش بەردەوام بێت.

خاڵی سنووری پێشخابوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، سبەی یەکشەممەش گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەردەوام دەبێت.

دوێنێ هەینی ئەو کەسانەی هەڵگری ناسنامەی ئەوروپین لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

بەهۆی دروستبوونی گرژییەک لەنێوان کۆمەڵێک گەنجی ڕۆژئاوا و خاڵی سنووریی پێشخابوور لە بەری هەرێمەوە ماوەی هەفتەیەکە خاڵە سنوورییەکە داخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share