(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە شەش گۆڵ لە بەلەد وەلیدی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ بەلەد وەلید تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیال مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ڕیاڵ بەلەد وەلیدی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “مێرەنگی” لە خولەکەکانی 22، 29، 32، 36، 73، 90 لەلایەن ڕۆدریگۆ، کەریم بنزیمە (هاتریک)، مارکۆ ئاسینسیۆ، لوکاس ڤاسکێزەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (59) جیاوازییەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ (12) خاڵ کەمکردەوە، لە هەمان کاتدا لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

تاوەرێكی دیكەی "ئیفڵ" دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

مۆنزا 0-2 لازیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share