پێرێز بۆندی مباپێ و هالاند بەیەکەوە واژوودەکات؟

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی مباپێ و هالاند دەدات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوو وەرزە بۆندی گەورەی واژوونەکردووە، شارەزایان پێیان وایە ئەم سڕبوونە ئامادەکارییەکە بۆ دابینکردنی گالاکتیکۆسی نوێ، یاخود بەلایەنی کەمەوە کڕینی دوو یاریزانی زەنگۆڵەدار.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لە ئاسی ئیسپانییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی شاهانە پلانیان بۆ واژووکردنی دوو بۆندی گەورە داڕشتووە، یەکێک لە بۆندەکان داواکراوی زینەدین زێدانە و یەکێکی دیکەش هاندەرانی یانە “مەدریدێستا” خواستیان لەسەریەتی.

لە ڕاپرسیەکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا، مەدریدێستا بە زیاتر لەسەدا 60 هاندەران پێیان باشبووە یانەکەیان ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بکڕێت، بە ڕێژەیەکی کەمتر کە نزیکی لەسەدا 30 دەبێت دەنگیان بە کیلیان مباپێی فەرەنسی داوە.

هالاند و مباپێ لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان پاریس سانت جێرمان و دۆرتمۆند

هەردوو سەرچاوەکە ئاماژەیانکردووە، زێدان ماوەی دوو وەرزە خواستی لەسەر گواستنەوەی کیلیان مباپێی فەرەنسییە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە پێش گواستنەوەی هەر یاریزانێکی گەورەی دیکە دەکەوێت، ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن لە هاوینی 2021 فلۆرنتینۆ پێرێز بە تایبەتی لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی بکات.

بەپێی پلانەکەی پێرێز، کڕینی هالاند هاوکات نابێت لەگەڵ واژووکردنی بۆندی مباپێ، بەڵکو چاوەڕوان دەکەن تاوەکو لە هاوینی 2022 نرخی شکاندنی بۆندەکەی بۆ 75 ملیۆن یورۆ کەمدەبێتەوە، لەو کاتەدا یانەی شاهانە ململانێی بەهێزی چەندین یانەی داواکاری دیکە دەکات بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی مەدرید.

بابەتی پێشتر

ئەو چەکە ئیسرائیلییەی دەوترێت زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی پێکوژراوە

بابەتی دواتر

پەرلەمان داوادەکات ئەو شاندەی دەچێتە بەغداد لە دانیشتنێکدا بەشدار بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share