خولی چین لە ڕشتنی پارەوە بۆ دواکەوتنی موچە و مایەپوچبوون هەنگاویناوە

یانەکانی خولی سوپەری چین لە دۆخێکی دارایی خراپدان، هەندێک لە یانەکان لە سنووری مایەپوچبوون نزیکبوونەتەوە.

لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا، بەهۆی قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا و چەندین قەیرانی دیکە کە بەسەر جیهان و کیشوەری ئاسیا و بەتایبەت چین-دا هاتووە، یانەکانی خولی سوپەری چین کەوتوونەتە دۆخێکی خراپەوە، هەندێکیان ناچاربوون شوشتنی جلوبەرگی یاریزانان بەخودی خۆیان بسپێرن.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیڵ”، شکستی خولی چین لە کۆکردنەوەی دەیان ئەستێرەی خولە ئەوروپییەکاندا نەبووە، بەڵکو بەهۆی شکستی کارگێڕییەوە بووە و نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن لە برەودان بەو پڕۆژەیەی چەندین ساڵ لەمەوبەر دەستیان پێکردووە.

چەندین ئەستێرەی وەک ئۆسکار، پاولینیۆ، ڕافا بینیتێز، مەروان فیلاینی، هاڵک، لەهەمووان گرنگتر کارلۆس تیڤێز بە موچەی خەیاڵی لە یانەکانی ئەوروپاوە ڕوویانکردە چین، تیڤێز لە هەفتەیەکدا 650 هەزار پاوەندی بەدەستدەهێنا کە بەرزترینە لە جیهاندا، بەڵام حاڵی حازر چەندین یانەی گەورەی ئەو وڵاتە توانایان نەماوە موچە بە یاریزانەکانیان بدەن، هەندێکیان ماوەی شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، کۆکردنەوەی سەدان ئەستێرەی بیانی کاریگەریی لەسەر کۆکردنەوەی هاندەران دروستنەکردووە لەناو یاریگاکانی ئەو وڵاتەدا، بەڵکو خولی سوپەر هێندەی خولی پلە یەک هاندەری کۆکردووەتەوە، بۆیە شکستەکە پەیوەندیدارە بە بوارە کارگێڕییەکانەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت وەرزشی چین زیاتر تووشی داڕوخان ببێت.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بڕی کارەبای بەردەست ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

بوفۆن: ئەم گۆڵپارێزە 2022 دەبێتە باشترینی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share