شاندێكى یه‌كێتى سه‌ردانى گۆڕان و یه‌كگرتوو ده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى سه‌ردانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامى بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، شاندێكى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتوون له‌ “ڕزگار حەمە، ستران عه‌بدوڵڵا و سۆران جه‌مال تاهیر، سه‌ردانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌ن.

شانده‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ كاتژمێر 10:00 سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات و له‌ گردى زه‌رگه‌ته‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، دواتریش ده‌چنه‌لاى یه‌كگرتوو.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى ئێستا، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى بۆلاى ئه‌و دوو لایه‌نه‌ بۆ درێژه‌پێدانه‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و دۆخى ناوخۆیی هه‌رێمى كوردستان.

بابەتی پێشتر

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بابەتی دواتر

بایدن: ته‌ندروستیم ڕێگه‌ بدات خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share