بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە خالید گەرمیانی کرد بەهۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵای زەنگەنەوە.

لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە،

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەھیدی فەرماندە خالید گەرمیانی دەکات، بەھۆی کۆچیدوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵا زەنگەنە کەسایەتیی دیاری گەرمیان و خاڵی شەھید خالید دەڵێت، خزمانی زەنگەنە نموونی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.

لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵا زەنگەنە، کەسایەتیی دیاری گەرمیان و خاڵی شەھید خالید گەرمیانم پێگەیشت، خزمانی زەنگەنە نمونەی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە خالید گەرمیانی

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵا زەنگەنە، کەسایەتیی دیاری گەرمیان و خاڵی شەھید خالید گەرمیانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی تێکۆشەر و خزمانی زەنگەنە دەکەین کە نموونی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ئەمساڵە

بابەتی دواتر

گەنجێک لە سنووری ژاراوە خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share