بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی تەکیەی سنووری چەمچەماڵ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی تەکیەی سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان خانەوادەی زاوا و خەزورێک روویدا و بەهۆیەوە کوڕێکی تەمەن 23 ساڵان کوژرا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

باسی لەوەش کرد، کوژراوەکە ناوی ئالان تاڵب-ە و لەدایکبووی ساڵی 2001-ە.

بە وتەی قائیمقامی چەمچەماڵ، بڕیاری دادوەر بۆ دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک دەرچووە، کە ئێستا هەڵاتوون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان…
Total
0
Share