مێسی: شێوازی یاریکردنم نەگۆڕاوە، هەر ئەوەی منداڵییە

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە شێوازی یاریکردنی دەدات و دەڵێت، “هەر ئەو شێوازەیە کە لە تەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵیدا هەمبووە”.

پوڵگا لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی فرانس فوتبۆڵی ڕاگەیاندووە، “هیچ بیرۆکەیەکم نییە سەبارەت بەوەی خاوەنی هێز و بەهرەی سوپەر بم یان نا، بەڵام دڵنیام لەوەی بەهەمان ئەو شێوازە یاریدەکەم کە لەتەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵیدا یاریم پێکردووە”.

هەروەها دەڵێت، “بێگومان، هەموو کاتێک هەوڵمداوە تواناکانم باشتربکەم و تەنها بەوەوە نەوەستاوم کە خودا پێیداوم، ئەو بەهرەیەی هەمە خودا پێیداوم، هەموو هەوڵێکمداوە لەنێو یاریگا بەباشترین شێوە بەکاریبهێنم و سوودبەخش بم”.

لەم وەرزەدا لیۆ مێسی بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا خەڵاتی باڵۆندۆری بەدەستهێنا، بەسەر ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-ی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشندا سەرکەوت، کە خەڵاتی باشترین هێرشبەری جیهانی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی پریمەرلیگ باشترین یاریزانیان دەستنیشانکرد

بابەتی دواتر

ئیسرائیل ڕەزامەندی دا لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share