خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنز لیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرێوەدەچن و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی کلەپ بروج لە جان بریدیل ستادیەم میوانداریی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەکات، هەردوو یانەکە هەوڵی بردنەوە دەدەن بۆ گرتنی پێگەی دووەم (ئەگەر پاریس سان جێرمان بەرامبەر لایپزیک براوەبێت).

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ئەتلەتیکۆ دی مەدرید لە واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی لیڤەرپوڵ دەکات، دوو یانە زەبەلاحەکە ململانێی گرتنی پێگەی یەکەمی گروپی دووەم دەکەن، براوەیان لەلوتکەدا جێگیردەبێت.

ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش لە یاریگای دونباس ئارینا دەبێتە میوانی یانەی شاختار دۆنستیک-ی ئۆکرانی، یانەی شاهانە بە سێ خاڵ کەوتووەتە پلەی دووەمەوە و شاختار بە کۆکردنەوەی تەنها خاڵێک لە پلەی چوارەمدایە، بۆیە سێ خاڵی یارییەکە بۆ هەردوو یانە پێداویستییە و چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهیزی لێدەکرێت.

 

کلەپ بروج – مانچستەر سیتی (7:45)

بێشکتاش – سپۆرتینگ لشبۆنە (7:45)

پاریس سان جێرمان – لایپزیک (10:00)

ئەیاکس ئەمستەردام – دۆرتمۆند (10:00)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – لیڤەرپوڵ (10:00)

پۆرتۆ – میلان (10:00)

شاختار – ڕیاڵ مەدرید (10:00)

ئینتەر میلان – شیریف تیراسپۆل (10:00)

بابەتی پێشتر

مەلا بەختیار داوای لێبووردنی لە كۆمەڵ كرد

بابەتی دواتر

سێ جار خۆڤاكسینكردن چی لە جەستە دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلانی لاپۆرتا ئاشکرابوو

لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی یاریزانە لاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بکاتەوە تا وەک ڕابردوو نەکەوێتە هەڵەوە.…
Total
0
Share