هاندەرانی پریمەرلیگ باشترین یاریزانیان دەستنیشانکرد

هاندەرانی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ” بۆچوونێکی جیاوازیان هەیە، محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی خولەکە لە ماوەی ساڵێکدا لەقەڵەمدەدەن.

بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانییەوە ئەنجامدراوە، زۆرینەی هاندەرانی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ” ناوی محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوڵ-یان وەک باشترینی ساڵ لە ئینگلتەرا دەستنیشانکردووە، کە ئەوەش دووەم وەرزە لەسەریەک لەلایەن هاندەرانەوە بە باشترین دەستنیشاندەکرێت.

هەروەها لە پلەی دووەمدا ئەستێرەی لاوی یانەی وێستهام، دیکلاین ڕایس دیاریکراوە، پلەی سێیەمیش بۆ برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی ناوەندکاری یانەی مانچستەر یونایتد بووە، کە لەماوەی ساڵێکدا یەکێکبووە لە یاریزانە کاریگەرەکانی یونایتد.

ڕیزبەندییەکە بەم جۆرە بووە:

  1. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ)
  2. دیکلاین ڕایس (وێستهام)
  3. برونۆ فێرناندێز (مان یونایتد)
  4. فیڵ فۆدین (مان سیتی)
  5. ئیدوارد مێندی (چێڵسی)
  6. مەیسن ماونت (چێڵسی)
  7. ڕوبن دیاس (مان سیتی)
  8. کیڤن دی برۆین (مان سیتی)
  9. جۆرجینیۆ (چێڵسی)
بابەتی پێشتر

دێمبیلی بڕیاری کۆتایی دا

بابەتی دواتر

مێسی: شێوازی یاریکردنم نەگۆڕاوە، هەر ئەوەی منداڵییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share