چیرۆکی ڕیاڵ مەدرید و مباپێ لە هەینییەوە دەستپێدەکات

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ واژووکردنی بۆندی کیلیان مباپێ و لەوبارەیەشەوە بە ئەنجامێکی گرنگ گەیشتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانە فەرەنسییەکە ئەم هەفتەیە قەڵەم دەخاتە سەر کاغەز و واژوو لەسەر گرێبەستەکەی دەکات، بەدیاریکراویش پێش هەینی 18ی ئازاری داهاتوو ئەم هەنگاوە گەورەیە دەنێت، بابەتەکەش تاوەکو هاوینی 2022 بە شاراوەیی دەهێڵنەوە.

پێشبینی دەکرێت مباپێ لەپای واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی شاهانە، بڕی بە 60 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بەدەستبهێنێت، هەروەها مووچەی ساڵانەی بەبڕی 25 ملیۆن یورۆ بۆ تەرخاندەکرێت.

هاوینی 2017 مباپێ لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، تاوەکو ئێستا 206 یاری بۆ یانە فەرەنسییەکە کردووە، 153 گۆڵی تۆمارکردووە و 77 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

بابەتی دواتر

لەبەرئەوەی دژی ڕوسیا نییە، قورسترین سزایاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share