ئالکاراز هەفتەیەک پێش ویمبڵدن گەڕایەوە لووتکە

کارلۆس ئالکارازی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی، پاڵەوانێتی کوینزی بردەوە و لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی گرتەوە.

دوای ئەوەی جامی پاڵەوانێتی کوینزی بەرزکردەوە، کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەویدا بەهێزەوە گەڕایەوە لووتکە و پێش نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی کەوت.

بڕیارەی هەفتەی داهاتوو پاڵەوانێتی ویمبڵدن ئەنجامبدرێت، کە بە هەمانشیوەی کوینز لەسەر یاریگای چیمەن ئەنجامدەدرێت، بۆیە ئەم دەستکەوتە لەم ساتە و لەو جۆرە یاریگایەدا پاڵپێوەنەرێکی بەهێز دەبێت بۆ ماتادۆرەکەی ئیسپانیا.

نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کوڕان:

1- کارلۆس ئالکاراز 7675 خاڵ

2- نۆڤاک جۆکۆڤیچ 7595 خاڵ

3- دانیل میدڤیدێڤ 5890 خاڵ

4- کاسپەر ڕوود 4960 خاڵ

5- ستیفانۆس تسیتسیپاس 4670 خاڵ

6- هۆڵگەر ڕۆن 4510 خاڵ

7- ئەندرێ ڕوبلێڤ 4255 خاڵ

8- یانیک سینەر 3345 خاڵ

9- تایلۆر فریتز 3310 خاڵ

10-  فرانسیس تیافۆ 3085 خاڵ

بابەتی پێشتر

زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ گواردیۆلا لێدرا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share