ڤاران، ئیسکۆ و مارسێلۆ پێیەکیان لەدەرەوەی ڕیاڵ مەدریدە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لە بارەی فرۆشتنی ڤاران، ئیسکۆ و مارسێلۆوە داوە و داهاتی فرۆشتنیان لە گواستنەوەی کیلیان مباپێ بەکاردەخرێتەوە.

هێشتا پەیوەندیی سێ یاریزانی ناوبراو بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئیدارەی یانەی شاهانە لە پلانیدایە دەستبەرداریان بێت، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی پڕۆسەیەکەوە بۆ کۆکردنەوەی تێچووی گواستنەوەی کیلیان مباپێ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ڕافائێل ڤاران داوای دەستبەرداربوونی کردووە و ئامادەنەبووە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بەوپێیەی لە 2022 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و نرخی دەبێتە بێبەرامبەر، فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی بیریان لە فرۆشتنی کردووەتەوە بە 60 ملیۆن یورۆ، هەروەها ناوەکانی ئیسکۆ و مارسێلۆ لە لیستی فرۆشراواندا هاتووە و هەریەکێک لەو دوو یاریزانە زیاتر لە هەشت ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەکە مسۆگەردەکەن.

پلانی ڕیاڵ کۆکردنەوەی (100) ملیۆنە بە فرۆشتنی ئەو سێ یاریزانە، ناوەکانی ئاسینسیۆ و ماریانۆ دیاز بەهەمان شێوە خراونەتە بەرباس.

ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، ڤاران و مارسێلۆ و ئیسکۆ لە چوارچێوەی پلانێکدان بۆ نوێکردنەوەی پێکهاتەی مێرەنگی و پێیەکیان لەدەرەوەی ڕیاڵ مەدریدە و فرۆشتنیان یەکلاییبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share