دوو یاریزانی دیكەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی كۆرۆناوە 10 ڕۆژ لە یاریكردن دووردەكەونەوە.
پێگەی فەرمیی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پشكنینی هەردوو یاریزان ئیسكۆ و ئالابا پۆزەتیڤن.
بەوەش هەردووكیان لە لیستی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ئەتلەتیك بلباو، كە بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 خولەك بەڕێوەبچێت، دوورخرانەوە.
جگە لەو دوو یاریزانە، پێشتر هەریەك لە یاریزانان مارسیلۆ و ئاسینسیۆ و ڕۆدریگۆ تووشی كۆرۆنا ببوون.
بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بلباو، 10 یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید یارییناكەن، ئەوانیش، بەیڵ، كارڤاخال، مۆدریچ، ڕۆدریگۆ، ئاسینسیۆ، لۆنین، مارسێلۆ، كاسیمێرۆ، ئیسكۆ و ئالابا.