تیروپشكی پاڵاوتنی مۆندیال.. ئیتاڵیا و پۆرتوگال یەكێكیان دەگەنە قەتەر

تیروپشكی پاشكۆی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022 ڕاكێشرا و ئیتاڵیا و ‏پۆرتوگالیش لە یەك گروپدا یاریی دەكەن.‏

بە پێی تیروپشكەكە، هەر گروپێك چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت، لە هەر گروپێك یەك ‏هەڵبژاردە دەگاتە مۆندیال.‏

لە گروپی یەكەمدا هەریەك لە هەڵبژاردەكانی سكۆتلەندا و ئۆكرانیا و وێڵز و نەمسا ‏دەبینرێن.‏

لە گروپی دووەمیشدا ڕوسیا و پۆڵەندا و سوید و چیك ڕووبەڕووی یەك بوونەتەوە.‏

گروپی سێیەمیش، كە گروپە ئاگرینەكەیە، پۆرتوگال بەرامبەر توركیا یاریی دەكات و ‏ئیتاڵیاش ڕووبەڕووی مەقدۆنیای باكوور دەبێتەوە.‏

لە ئەگەری بردنەوەی هەردوو هەڵبژاردەدا، لە یاریی كۆتایی گروپەكەیان بەیەكدەگەن، ‏بەوەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و پۆرتوگال تەنها یەكێكیان مۆندیال دەبینن.‏

لەو 12 هەڵبژاردەیە، تەنها سێ هەڵبژاردە دەگەنە مۆندیال و یارییەكانیش 24 و 25ی ‏ئایاری ساڵی داهاتوو دەستپێدەكەن.‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ڤیاریاڵ

بابەتی دواتر

كێ باڵۆندۆری بەدەستهێناوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هازارد بۆ فرۆشتن

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندی پیشانداوە بەفرۆشتنی هازارد، گەر گرێبەستێكی گونجاویان پێبگات. ئەنچیلۆتی پێیوایە هازارد بۆ ڕیاڵ…
Total
0
Share