چاڤی خەوی لێناكەوێت

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانی لە ئیشبیلیە ببەنەوە و ‏دەڵێت: “لەداخدا خەوم لێناكەوێت”.‏

لە خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە بە گۆڵێك یەكسان بوون، لەو یارییەدا ‏بەرشلۆنە كۆنترۆڵی یاریگای گرتبووە دەست و بەردەوام لە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی ‏بردنەوەدا بوو، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.‏

چاڤی، لە لێدوانێكیدا دوای یارییەكە، شانازیی بە تیپەكەیەوە كرد، سەرەڕای ئەوەی ‏نەیانتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنن.‏

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان لە یەكەم خولەكەوە بۆ بردنەوە هەوڵیانداوە، بەڵام چانس یاوەریان ‏نەبووە لە بەدیهێنانی ئامانجەكەیان.‏

ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە بەشێك لە یاریزانەكان لە یارییەكە تێنەگەیشتوون و وەك ‏پێویست مامەڵەیان لەگەڵ بارودۆخەكە نەكردووە.‏

چاڤی دەڵێت، “ئیشبیلیە تیپێكی بەهێزە و یەكێكە لە ڕكابەرەكانی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید ‏بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share