(میلان – یوڤانتۆس) حەوت یاریزانی ناودار بەشداری لوتکەی کالچیۆ ناکەن

لە لوتکەی میلان و یوڤانتۆس چەندین یاریزانی ناودار بەشداری ناکەن

هەوادارانی تۆپی پێ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی یاری لوتکەی نێوان میلان و یوڤانتۆس دەکەن، کە بڕیارە سبەیشەو ئەنجامبدرێت.

سبەیشەو، چوارشەممە لە یاریگای سان سیرۆ یاری لوتکەی هەفتەی 16ی خولی ئیتاڵیا لەنێوان یانەکانی ئەی سی میلانی خانەخوێ و یوڤانتۆس ئەنجامدەدرێت.

میلان لەم وەرزەدا بە 37 خاڵەوە لوتکەی ڕیزبەندی کالچیۆی گرتووە و تەنها خاڵێک لەگەڵ ئینتەرمیلانی دووەمی ڕیزبەندی جیاوازی هەیە، یانەی یوڤانتۆسیش بە 27 خاڵەوە دەکەوێتە پلەی پێنجەمەوە و یارییەکی دواخراویشی هەیە.

لەم ڕوبەڕوبوونەوە گرنگەدا کە هاوکێشەی یانەکان و ڕیزبەندییان دەگۆڕێت، حەوت یاریزان بەهۆی پێکان و نەخۆشییەوە ناتوانن بەشداری بکەن.

لەڕیزەکانی بیانکۆنێری ئەلێکس ساندرۆی بەرگریکاری بەرازیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هەروەها ئەلڤارۆ مۆراتا لە کۆتا مەشقەکاندا دووچاری پێکانی ماسولکەیی هاتووە، بەشدارینەکردنی ئەم دوو یاریزانە بەتایبەت مۆراتا کە لە 17 یارییدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە لێدانێکی گەورە دەبێت بۆ پلانەکانی ئەندریا پێرلۆ.

لە بەرانبەردا بەهۆی پێکانەوە هەریەک لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئیسماعیل بن ناسڕ، ماتیۆ گابیا، ئەلێکسیس سایلیمایکێرز بەشێوەیەکی جیاواز، ئەمڕۆ سێشەممە ڕاهێنانیان کردووە و بەشدارینەکردنیان لە لوتکەی کالچیۆدا یەکلاییبووەتەوە.

یەکێکی دیکە لە یاریزانە دوورکەوتووەکانی میلان بریتیە لە ساندرۆ تۆنالی، کە بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بینیڤینتۆ لەم یارییە گرنگەدا ناتوانێت بەشداریبکات.

بابەتی پێشتر

لوتكەی كەنداو بۆرسەی قەتەریی بوژاندەوە

بابەتی دواتر

ڕۆمەنیگە: سکۆدیتۆ؟ یوڤی شکستناهێنێت، بەڵام ئینتەر دەبێتە پاڵەوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share