ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە ئیسپانیا چەند یارییەكی دواخراوی لالیگا ئەنجام دەدرێن، لە ئیتاڵیا و فەرەنساش ‏هەفتەیەكی نوێی ڕكابەرییەكان بەڕێوەدەچن.‏

لە ئیسپانیا كاتژمێر 9:00ی شەو، ئەتلەتیكۆ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی یارییە ‏دواخراوەكەی هەفتەی نۆیەم بەرامبەر گرانادا ئەنجام دەدات.‏

ڕیاڵ مەدریدیش لە یارییەكی بەهێزدا بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو یاریی دەكات.‏

ڕووبەڕووبونەوەكە لە كاتژمێر 11:30 خولەكی شەو لە یاریگای سان مامێس ‏بەڕێوەدەچێت.‏

لە یانەی ڕیاڵ مەدرید 10 یاریزان ناتوانن یاریبكەن، كە گرنگترینیان بریتین لە، مۆدریچ، ‏كاسمیرۆ و ئالابا، هەندێكیان بەهۆی كۆرۆنا و هەندێكیشیان بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە ‏زەردەكانیانەوە بێبەش دەبن.‏

لە خولی ئیتاڵیاش چەند یارییەكی بەهێز ئەنجامدەدرێن، ئینتەر میلان-ی پێشەنگی ‏ڕیزبەندی لە یاریگای خۆی میوانداریی فیۆرێنتینا دەكات، ڕۆما بەرامبەر سامپەدۆریا ‏یاریی دەكات و میلان-یش لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئیمپۆلی دەبێتەوە.‏

لە فەرەنساش ڕكابەرییەكانی “لیگ ئا” چوونەتە هەفتەی نۆزدەیەم و یانەی پاریس دەبێتە ‏میوانی یانەی لۆریان.‏

یارییەكانی ئەمڕۆ

ئیسپانیا

گرانادا – ئەتلەتیكۆ مەدرید 9:00‏

ئەتلەتیك بلباو – ڕیاڵ مەدرید

ئیتاڵیا

ئینتەر میلان – تۆرینۆ 8:30‏

ڕۆما – سامپەدۆریا 8:30‏

ئیمپۆلی – میلان 10:45‏

ناپۆلی – سیبیزا 10:45‏

فەرەنسا

لۆریان – پاریس سان جێرمان 11:00‏

مۆناكۆ – ڕین 11:00‏

بۆردۆ – لیل 11:00‏

بابەتی پێشتر

یەکەم کورتەنامەی مۆبایل بە نرخێکی زۆر فرۆشرا

بابەتی دواتر

ژمارەی یاریزانە تووشبووەكانی كۆرۆنا لە ڕیاڵ مەدرید بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

داهاتووی مباپی کێشەى گەورەى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانەو نایانەوێت یاریزانەکە بەرەو مەدرید هەنگاو بنێت. وەرزی رابردوو مباپی گرێبەستەکەى…
Total
0
Share