هەستانەوەی ئارسیناڵ لە پریمەرلیگ و گەڕانەوەیان بۆ نێو گەورەکان چۆن ڕوویدا؟

سەرسەختترین هاندەرانی یانەی ئارسیناڵ لەو باوەڕەدا نەبوون، مایکڵ ئارتێتا بەو خێراییە یانەکەی بگەڕێنێتەوە نێو گەورەکان و سەرجەم کێشەکان چارەسەربکات.

ئارسیناڵ لەدەستپێکی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی (2021-2022) ئاستێکی زۆر لاوازی پیشاندا، سێ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرەتای بەرامبەر واتفۆرد، چێڵسی و مانچستەر سیتی دۆڕاند، دوای ئەو شکستانە یانە مێژووییەکەی لەندەن بە گوڕوتینەوە دەرکەوت و لە کۆی هەشت ڕووبەڕووبوونەوە هیچ دۆڕاندنێکی تۆمارنەکرد، شەش بردنەوە و دوو یەکسانبوونیان لەسەر تۆماری ئەنجامەکان نووسییەوە.

لەسەرەتای ئەم وەرزەوە، یاریزانانی گانەرز 13 گۆڵیان تۆمارکردووە، هەمان ژمارە گۆڵیشیان لەسەر تۆمارکراوە، لە پێنج یارییشدا هیچ گۆڵێکیان لەسەر تۆمارنەکراوە، لە پلەی 20ی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگەوە بۆ پلەی پێنجەم سەرکەوتن.

پلانی ئارتێتا

مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی چەندین هەنگاوی نا بۆ گەڕاندنەوەی یانەکە بۆسەر ڕێڕەوی دروست، سەرکەوتنی هەنگاوەکانیش لە دوایین ئەنجامە تۆمارکراوەکان ڕەنگدانەوەی هەبووە.

بەبۆچوونی ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیا، چەسپاویی بیرۆکەکانی ئەو ڕاهێنەرە و چەسپاندنی پێکهاتەیەکی سەرەکی، کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان و گەڕانەوەیان هەبووە.

یەکێک لە گۆڕانکارییە بەهێزەکان بەکارخستنی ئارۆن ڕامسدایڵ-ی گۆڵپارێزی گەنج بووە، کە خاوەنی توانایەکی جەستەیی ناوازە و سەرنجدانێکی نمونەییە لە جموجۆڵی ڕکابەران، بەسوودوەرگرتن لەو خەسڵەتە ناوازانە چەندین لێدانی بەهێزی گەڕاندووەتەوە و تەنانەت لەهەندێک یارییدا بووەتە فریادڕەسی یانەکەی، هەموو ئەم خەسڵەتانەش لە بێرند لینۆ-ی گۆڵپارێزی پێشوودا بوونی نەبووە.

یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکان، بەکارخستنی ئەلیکساندەر لاکازێتی فەرەنسی بووە وەک هێرشبەری سەرەڕم، هەروەها گەڕاندنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ بۆ هێڵی ناوەند، کە لەو هێڵەدا هاوشانی سمیز ڕو و بوکایۆ ساکا باشترین ئاستیان نیشانداوە، هەروەها لاکازێت-یش بە جموجۆڵە ناوازەکانی دەرفەتی بۆ سیانەکەی دیکە ڕەخساندووە و هەوڵی سەپاندنی مۆرکی یاریکردنیان داوە بەسەر ڕکابەرانیاندا.

هەروەها دوای پێکانی گرانیت شاکا، ئارتێتا سەرکەوتووبووە لە کۆکردنەوەی پێکهاتەیەکی ناوازەی پێکهاتوو لە تۆماس پارتی و ئالبێرت لونگا، لەڕووی بەرگرییەوە کیران تێرنی و بن وایت و تاکیهێرۆ تۆماسیۆ و گابریێل و نونۆ تافارێس کاریگەرییان دروستکردووە.

 

بەبۆچوونی ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیا، چەسپاویی بیرۆکەکانی ئەو ڕاهێنەرە و چەسپاندنی پێکهاتەیەکی سەرەکی، کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان و گەڕانەوەیان هەبووە.

 

چارەسەری نوێ

یەکێکی دیکە لە هۆکارە گرنگەکانی گەڕانەوەی ئارسیناڵ، پەیوەندیی بە بەهێزیی تاکتیک و نەرمی لە جێبەجێکردنیدا هەیە.

پێکهاتەی گانەرز هاوسەنگی لەنێوان هێڵەکانی بەرگری و ناوەند و هێرشبەریدا دروستکردووە، یانەکە لەکۆی چوار ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتاییدا تەنها گۆڵێکی لەسەر تۆمارکراوە.

لەڕووی هێرشبەریشەوە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە چەندین چارەسەر و ڕێگەچارەی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەکارخستووە، لێدانی شووت، بڕینی هێڵەکان لە سەنتەر و باڵەکانەوە، یاخود تۆپی بەرز، بەم جۆرە بیرکردنەوەیەش ڕکابەرانی هەراسانکردووە.

سەرباری هەموو ئەوانەش کە باسکران، یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بەهۆی کەمتر بەشداربوونی لە پاڵەوانێتییە گەورەکان، بەراورد بە یانە ڕکابەرەکان لەڕووی جەستەییەوە کەمتر ماندووە و باشترە، چونکە وەرزی ڕابردوو پلەی هەشتەمیان بەدەستهێنا و لەم وەرزەدا نەیانتوانی بەشداریی هیچ یەکێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بکەن.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن كۆتاییهاتنی دۆسیەی تانەكان و ژماردنەوەی دەستیی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

10 ملیۆن و زێدان هۆکارن بۆ بەردەوامبوونی سۆڵشایەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەس لە مێسی ناباتەوە

ئەمە جاری پانزەیەمە کە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهانەوە،…
Total
0
Share