شه‌ش ڕاستی له‌ باره‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ له‌ یاریگای ئیتیحاد و له‌ چوارچێوه‌ی کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی میوانداری لیڤه‌رپوڵ ده‌کات.

سورپۆشه‌کانی لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 16 خاڵ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ده‌که‌ونه‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ (ساوزامپتن له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا هه‌مان ژماره‌ خاڵی کۆکردووه‌ته‌وه‌)، له‌ به‌رانبه‌ردا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 11 خاڵ ده‌که‌وێته‌ پله‌ی 12ی ڕیزبه‌ندی.

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و یۆرگن کلۆپی ئه‌ڵمانی له‌ گرنگی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌که‌ تێده‌گه‌ن، بردنه‌وه‌ ڕێدز ده‌گه‌یه‌نێته‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی، هه‌روه‌ها حه‌وت پله‌ باز به‌ سیتیزن ده‌دات بۆ پله‌ی پێنجه‌م.
چه‌ند ڕاستییه‌کی ژماره‌یی له‌ باره‌ی هه‌ردوو یانه‌‌:

• لیڤه‌رپوڵ له‌ کۆی 38 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پریمه‌رلیگ، له‌ 34 یاریدا دۆڕاندنی تۆمارنه‌کردووه‌.

• له‌ کۆتا نۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پریمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوڵ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ له‌ هه‌ر یارییه‌کدا دوو گۆڵ و زیاتری تۆمارکردووه‌.

• مانچسته‌ر سیتی له‌ کۆتا نۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پریمه‌رلیگ، له‌ حه‌وت یارییدا به‌ خاوێنی پارێزگاری له‌ گۆڵه‌که‌ی کردووه‌.

• مانچسته‌ر سیتی له‌ کۆتا نۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پریمه‌رلیگ له‌ یاریگای خۆیدا هه‌شت بردنه‌وه‌ی تۆمارکردووه‌.

• مانچسته‌ر سیتی له‌ کۆتا سێ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی پریمه‌رلیگ بردنه‌وه‌ی تۆمارکردووه‌.

• لیڤه‌رپوڵ له‌ کۆتا 10 یاری به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد نه‌یتوانیوه‌ به‌ خاوێنی پارێزگاری له‌ گۆڵه‌که‌ی بکات.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە ئابوریناسانی هەرێم لەبارەی هەنگاوێكی حكومەتی عێراقەوە هۆشداری دەدەن

بابەتی دواتر

بەشێك لە فەرمانبەرانی عێراق بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share