شۆڕشێكی گەورەی ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەیە

فلۆرینتینۆ پیرێز، سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید بەنیازی ئەنجامدانی شۆڕشێكی گەورەیە لە پێكهاتەكەیدا، پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مباپی و هالاند ئیمزابكات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، كە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نزیكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر ئیدارەی یانە شاهانەكە پێداگیربێت لە كڕینی مباپی و هالاند، پێویستە گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە پێكهاتەكەیدا بكات.

بۆ ئەو مەبەستەش، پیرێزی سەرۆك، بە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕاگەیاندووە كە پێویستە دەستبەرداری چەند یاریزانێك ببن.

بەپێی پێشبینیی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید ناچارە دەستبەرداری شەش یاریزان ببێت.

ئەو شەش یاریزانەش بریتین لە ئیسكۆ، مارسیلۆ، هازارد، گاریس بەیل، لۆكا یۆڤیچ و خیسۆس ڤایخۆ.

بەپێی پێشبینییەكان، فرۆشتنی ئەو شەش یاریزانە، 108 ملیۆن یۆرۆ دەباتە خەزێنەی ڕیاڵ مەدریدەوە، جگە لەوەش لیستی مووچەی ساڵانەی یاریزانەكان كەمدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share