سکالۆنی: بەهێزترین هەڵبژاردە مۆندیال ناباتەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل سکالۆنی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە زیرەکی و وریایی کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان دەبێت و مەرج نییە بەهێزترین پاڵێوراو ناسناوی مۆندیال بباتەوە.

سکالۆنی بە ئاژانسی “ڕۆیتەرز”ی ڕاگەیاندووە، “ئەو تیپانەی ناسناوی مۆندیال دەبەنەوە هەمیشە ئەوانەن کە بە زیرەکی و وریاییەوە مامەڵە دەکەن، دەزانن کەی هێرشبدەبەن و کەی بەرگری دەکەن، بە دەگمەن باشترین و بەهێزترین تیپ دەبێتە خاوەنی ناسناوەکە، زیرەکی بەشێکە لە تۆپی پێ و پێویستە ئێمە وەک ئەرجەنتین خۆمان لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا بگونجێنین.”

هەروەها دەڵێت، “تا ئێستا پێکهاتەی ئەرجەنتین یەکگرتوو نییە، چونکە ڕاهێنانی تەواومان نەکردووە، لە مەشق و ڕاهێنانەکانی داهاتوودا باشتر خۆمان دەگونجێنین، دەشبێت یاریزانەکانمان لە پێکان بپارێزین.”

لەبارەی لیۆ مێسی-یەوە دەڵێت، “دەیەوێت چێژ لە مۆندیال وەربگرێت، لە مەشقەکاندا ئەوەم بەچاوی خۆم بینیوە، خەونیشم ئەوەیە لەگەڵ ئەرجەنتین بە کۆتا خاڵی پاڵەوانێتییەکە بگەین، هیوادارم پێکەوە بتوانین ئامانجەکەمان بپێکین.”

ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی سێیەمی جامی جیهانییدا، ڕکابەری هەڵبژاردەکانی سعوودیە، پۆڵەندا، مەکسیک دەکات.

بابەتی پێشتر

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

بابەتی دواتر

کاپتنی ئیتاڵیا پێشبینی یاریی کۆتایی مۆندیال دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share