ڕیاڵ پڕۆسەی فرۆشتن دەستپێدەکات و هازارد گڵۆپی سەوزی داگیرساندووە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کەیسی زێدان یەکلاییدەکاتەوە و پڕۆسەی نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە و زینەدین زێدان، دوایین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا، ڕاهێنەرەکە بەردەوامبوون یاخود ماڵئاواییکردنی لە یانەکە یەکلاییبکاتەوە.

دووەم هەنگاوی یانە ناودارەکەی مەدرید بریتیدەبێت لە نوێکردنەوەی بۆندی چەند یاریزانێک، هەروەها فرۆشتنی ژمارەیەكی دیکە، لە نمونەی هازارد، یوڤیچ، ڤاسکێز، ڕامۆس، مارسێلۆ، ئیسکۆ، بەیل، ماریانۆ، سیبایۆس و ئیبراهیم دیاز.

سەرچاوەکە لەزاری ئادو ئاگێری ڕۆژنامەنووسی ناوداری مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، ئیدین هازارد بێزارە لە دەنگۆکانی دەستبەرداربوونی ئیدارەی ڕیاڵ لەتواناکانی، بەو هۆیەوە گڵۆپی سەوزی داگیرساندووە بۆ فرۆشتنی بە یانەکەیەکی دیکە.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. منداڵێک لە ئاوی پاشماوەی غەسلێكی ئۆتۆمبێلدا خنکا

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی لە ڕیکۆردێکی ئەوروپیی مێژوویی نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share