سێ هۆکار میلانیان لە لوتکەی کالچیۆ هێنایە خوارەوە

یانەی ئەی سی میلان لە نیوەی دووەمی وەرزەوە ئاستی دابەزیوە

میلانی 2021 هاوشێوەی 2020 نەماوە و دوای زنجیرەیەک بردنەوەی لەسەریەک، لە ساڵی نوێدا چەندین ڕوبەڕوبوونەوەیان دۆڕاند.

کوڕانی ستیفانۆ پیۆلی لە ساڵی 2020 بەبێ دۆڕاندن قۆناغی یەکەمی وەرزی 2020/2021یان تێپەڕاند و دوای چەندین ساڵ دابڕان گەڕانەوە لوتکەی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمی 2021وە پێنج دۆڕاندن و سێ یەکسانبوونیان لە کۆی 15 یاری تۆمارکرد، واتا تەنها حەوت یارییان بردووەتەوە و ئەوەش هاندەرانی ڕۆسۆنێری تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، ترسیان لەوە هەیە یانەکەیان لەوە زیاتر بەرەو خوار بێت و لە بەدەستهێنانی یەکێک لە چوار پلەی سەرەتا سەرکەوتوو نەبێت.

بەپێی لێکدانەوەی شارەزایان، سێ هۆکار لەپشت دابەزینی ئاستی ڕۆسۆنێری بوون، هۆکارەکانیش بریتین لە:

ئامانجە سەرەکیەکە

لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین یانەی گەورەی دیکەی ئینتەر و ناپۆلی ململانێی نازناوەکەیان کردووە، بەڵام هیچیان بەردەوامییان نەبووە و نەیانتوانیوە بەردەوامبن، لەم وەرزەدا میلان بەهەمان بارودۆخدا تێپەڕدەکات.

یانە ناودارەکە ئامانجیەتی بۆ وەرزی داهاتوو پێگەیەک لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت، واتا ئامانجیان لوتکە نییە و ئەوەش وایکردووە هەندێجار بە یەکسانبوون و لەدەستدانی خاڵ قایلبن.

دەردە پێکان

هاوشێوەی هەر یانەیەکی دیکە، میلان بەدەست پێکانەکانەوە دەناڵێنێت، هەریەک لە زڵاتان، چالهانگلو، بن ناسڕ، ڕۆمانیۆلی لە چەندین ڕوبەڕوبوونەوە بەشداریان نەکردووە.

پیۆلی ڕاهێنەر ناچاربووە بەرانبەر ئینتەرمیلان داڤیدی کالابریای بەرگریکار لە پێگەی هێڵی ناوەند بەکاربخات.

زۆری یانە بەهێزەکان

لەم وەرزەدا یانە بچوکەکان توانیویانە گورزی کوشندە لە گەورەکان بدەن، یەکسانبوونی میلان بەرانبەر هیلاس ڤیرۆنا تەنها نمونەیەک نییە، چونکە یانەکەی ڤیرۆنا بەرانبەر ڕۆما و ئاتالانتا و لازیۆ و ناپۆلی براوەبووە و دووجار یوڤانتۆسی ناچاری یەکسانبوون کردووە.

جگە لەم یانەیە چەندینێکی دیکەی وەک سپیزیا و جێنەوا بەهەمان ئاڕاستە هەنگاویان ناوە و لە ڕیزبەندی کالچیۆدا خاڵی زۆریان لە گەورەکان داماڵیوە.

بابەتی پێشتر

باوكیان چەكداری داعش بووە.. 12 منداڵی ژنانی ئێزدی گەڕێندرانەوە

بابەتی دواتر

لە زیادكردنێكی ئاشكرادا پارەیەكی خەیاڵی بە بوتڵێك ویسكی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share