نادال: تووشی كۆرۆنا بووم

ڕافائێل نادال یاریزانی تێنسی ئیسپانیا، تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

نادال هەواڵەكەی لە تویتەرەكەی خۆیەوە ڕاگەیاند و نووسیویەتی، “سڵاوتان لێبێت، دەمەوێت ڕایبگەیەنم كە دوای گەڕانەوەم بۆ نیشتمان لەپاش بەشداریكردنم لە پاڵەوانێتیی ئەبو زەبی، پشكنینەكان تووشبوونمیان بە كۆرۆنا سەلماند دوای گەیشتنەوەم بە ئیسپانیا”.

هاوكات ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، “نادال پێنجەم یاریزانی دەستەبژێری تێنسی ئیسپانیا، دووچاری كۆرۆنا بووە و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچووە، دوای ئەوەی هەریەك لە فێرناندۆ فێرداسكۆ، كارلۆس ئەلكارازن، ئەلیخاندرۆ داڤیدیۆڤیچ و ڕۆبێرتۆ كاربالیس تووشی كۆرۆنا بوون”.

بەپێی سەرچاوەكان، تووشبوونی نادال بە كۆرۆنا نسكۆیەكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆسەر گەشتەكەی بۆ ملبۆرن كە بڕیارە لە 29ی ئەم مانگەدا ڕوو لە ئوسترالیا بكات، بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیی ئوسترالیا كە ڕۆژی چواری كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستپێدەكات.

بابەتی پێشتر

لە (NBA) سەنز بە جیاوازیی 31 خاڵ لە هۆرنێتسی بردەوە

بابەتی دواتر

فەرمی.. تۆتنهام لە کۆنفرانس لیگ دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
Total
0
Share