فەرمی.. تۆتنهام لە کۆنفرانس لیگ دوورخرایەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، لە پێگەی فەرمی فیدراسیۆنەکەوە دوورخستنەوەی یانەی تۆتنهامی لە یوروپا کۆنفرانس لیگ ئاشکراکرد.

لیژنەی سزادانەکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەکانی تۆتنهام و ستاد ڕینس لە یوروپا کۆنفرانس لیگ بە ئەنجامی (3-0) دۆڕاندن بۆ تۆتنهام ئەژماربکات.

هۆکاری بڕیارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن لە دوایین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکان (گەڕی شەشەم) بەهۆی تووشبوونی ئەندامانی ستافی هونەری و وەرزشیی یانەکەوە، نەیتوانی بەرامبەر ستاد ڕینس یاریبکات.

بەپێی خشتەی کۆتایی کۆمەڵەکەش، یانەی تۆتنهام بە حەوت خاڵەوە دەکەوێتە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەکەیەوە، ستاد ڕینس بە یەکەم و ڤیتیسی ئارنهایمی هۆڵەندیش وەک دووەم بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان سەردەکەون.

بابەتی پێشتر

نادال: تووشی كۆرۆنا بووم

بابەتی دواتر

پینگ شوای سەرجەم میدیا جیهانییەکانی بەدرۆخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share