ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا تۆماركرد.

لە گەڕی یازدەی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند یارییەك ئەنجامدران.

ئۆرۆگوای و كۆڵۆمبیا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون، پاراگوای و ئەرجەنتین-یش بەهەمان ئەنجام یەكسان بوون.

لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین توڕەبوونی خۆی بەرامبەر ئەنجامی یارییەكە نەشاردەوە و پێیوایە شایستەی بردنەوە بوون.

بەرازیلیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر ڤینزوێلا-دا بەدەستهێنا.

ماركینیۆس و گابریێل خیسۆس و ئەنتۆنی سێ گۆڵەكەی بەرازیلیان تۆماركرد.

ماركینیۆسی بەرگریكاری بەرازیل دەڵێت، “بە تۆپە وەستاوەكان سەركەوتنمان بەسەر ڤینزوێلا-دا بەدەستهێنا”.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: خوازیار بووم میسی بڵێت بەخۆڕایی یاری بۆ بەرشلۆنە دەكەم

بابەتی دواتر

دادگا ئێشکگرەکان ڕاسپێردران بۆ وەرگرتنی سکاڵای دەنگدانی تایبەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلینزمان دەرگای بۆ تۆتنهام کردەوە

ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یۆرگن کلینزمان ناڕاستەوخۆ ڕەزامەندی نیشاندەدات بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز. لە…
Total
0
Share