ماگریگۆر و پۆیرێر یاری “تریلۆجی” دەکەن

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم کۆنۆر ماگریگۆری جەنگاوەری ئێرلەندی ڕوبەڕووی داستن پۆیرێری پاڵەوانی کێشی سووک دەبێتەوە.

یەکەم روبەڕوبوونەوەی نێوان دوو جەنگاوەرەکە ساڵی 2014 لە پاڵوانیەتی (UFC 178) ئەنجامدرا، تیایدا ماگریگۆر سەلماندی پاڵەوانی جیهانە و بە لێدانی کوشندە لە گەڕی یەکەمدا پۆیرێری کوتا بەزەویدا.

دووەم روبەڕوبوونەوەش لە مانگی کانونی دووەمی 2021 لە دورگەی یاس – ئەبوزەبی ئەنجامدرا، ئەمجارە جەنگاوەرە ئەمریکییەکە ئامادەکارییەکی باشی کردبوو، توانی بە بڕیاری ناوبژیوانان لە گەڕی دووەمدا بردنەوە تۆماربکات.

بڕیارە بەرەبەیانی شەممەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم ماگریگۆر و پۆیرێر دابەزینی (تریلۆجی) یەکلاکەرەوەی نێوانیان ئەنجامبدەن، ئەوەش دوای ئەوەی جەنگاوەرە ئەمریکییەکە ڕەزامەندی دەربڕی جارێکی دیکە ڕوبەڕووی ببێتەوە.

ڕوبەڕوبوونەوەکە لە پاڵەوانێتی (UFC 264) لە تی مۆبایل ئارینا لە لاس ڤیگاس ئەنجامدەدرێت، کە زێدی داستن پۆیرێری ئەمریکییە، هاندەرانی بواری هونەری بەرگری دەتوانن لە کەناڵی ئەبوزەبی وەرزشییەوە بینەری ڕوبەڕوبوونەوەکە بن.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. یەکەم یاری ڕیاڵ مەدریدی ئەنچلۆتی لە سکۆتلەندا ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی موچە ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share