لە (NBA) سەنز بە جیاوازیی 31 خاڵ لە هۆرنێتسی بردەوە

تیمی فینێکس سەنز لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، بە ئەنجامی (137-106) بردنەوەی بەرامبەر تیمی چارلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد.

لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا مایڵز بریجیز، ئەستێرەی تیمی هۆرنێتس بەتۆمارکردنی 26 خاڵ و پێنج ڕیباوند، هەروەها 11 ئەسیست پلەی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.

تیمی فینێکس لەم وەرزەدا لەکۆی 28 یاری، 24 بردنەوە و چوار دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، یارییەکانی نێوان نیو ئۆرلیانز و فیلادلفیا، هەروەها کاڤالێرز بەرامبەر هوکس، دێنڤەر بەرامبەر نێتس دواخران.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

مەیامی هیت 90-100 دیترۆیت پیستۆنز

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 105-100 ممفیس گریزلیز

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 114-121 ساکرامینتۆ کینگز

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 110-115 چیکاگۆ بوڵز

داڵاس ماڤرێکس 105-111 مینیسوتا تیمبەروۆڵڤز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share