بەهۆی ئەبرامۆڤیچەوە بۆندی خەونەکانی چێڵسی شکستیهێنا

سزا سەپێنراوەکانی حکومەتی شانشینی بەریتانیا بەسەر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ، کاریگەریی نەرێنی لەسەر یانەی چێڵسی دروستکردووە و بەهۆیەوە یەکێک لەو گرێبەستانەی بەنیازبوون واژووی بکەن، شکستیهێنا.

ماڵپەڕی “سپۆرت بایبڵ” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی بەر لە سزادانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە، دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی گابریێل سلۆنینای گۆڵپارێزی یانەی چیکاگۆ فایەری ئەمریکی کردووە و گەیشتوون بە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

گۆڵپارێزە ئەمریکییەکە خەونی بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی بووە، بەوپێیەی تەمەنی 17 ساڵە و یەکێکە لە باشترین بەهرەکانی بواری تۆپی پێ، بەڵام بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر ئەبرامۆڤیچ-دا سەپێنراوە، تەواوی دانوستاندنەکان شکستیان هێناوە، ئەم زانیارییەش لەلایەن ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆوە پشتڕاستکراوەتەوە.

بەڕێوەبەرانی “بلوزی لەندەن” بەنیازبوون سلۆنینا بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، پاشان بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پێشکەشی چیکاگۆ فایەری بکەنەوە، بۆندەکەشی لەنێوان شەش ملیۆن پاوەند بۆ حەوت ملیۆندا ئەگەری واژووکردنی هەبووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە سێ هێرشبەرە بێسوودەکە دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share