فایزه‌ر: كۆرۆنا تا 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت

کۆمپانیای فایزەر پێشبینی دەکات ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ساڵی 2024 بەردەوام بێت.‏

مایکڵ دۆڵستاین، یەكێك لە بەرپرسە زانستییەكانی کۆمپانیاکە ڕایگه‌یاندووه‌، پێشبینی ‏دەکات لە هەندێک ناوچە ئاستی کۆڤید-19 تا یەک بۆ دوو ساڵی داهاتوودا بەردەوامبێت، ‏به‌ڵام له‌ هەندێک له‌ وڵاتان، کە دۆخی تووشبوون تێیدا كه‌مه‌، دەتوانرێت لە مەودایەکی ‏کەمدا کۆنترۆڵ بکرێت.‏

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمپانیاى فایزه‌ر پێشبینی دەکات بە هاتنی ساڵی 2024 نەخۆشییەکە لە ‏هەموو جیهاندا کەمبیتەوە.‏

دۆڵستاین دووبارە ئەو بۆچوونە دووپاتدەكاتەوە، كە كۆنترۆڵكردنى ڤایرۆسه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ‏خۆڤاكسینكردنى هاوڵاتییان، ده‌شڵێت، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى خۆڤاكسینكردن تێیدا کەمە، ڕه‌نگه‌ ‏دەرکەوتنی گۆڕاوە نوێیه‌كان کاریگەریی لەسەر بەردەوامی و بڵاوبوونەوەی پەتاکە ‏هەبێت.‏

پێشتر ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی ئەمریكی بەر لە دەرکەوتنی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن ‏پێشبینی کردبوو ڤایرۆسه‌كه‌ لەساڵی 2022دا لە ئه‌مریكا کۆتایی دێت.‏

کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینی کۆڤید-19ی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆتێکی ئەڵمانی بەرهەمهێناوە، ‏پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا داهاتی 31 ملیار دۆلار بێت، پلانی ئه‌وه‌شی هەیە لە ‏ساڵی داهاتووەوە ساڵانە چوار ملیار ژەمە ڤاكسین بەرهەم بهێنێت.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆش لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

دابەزینی لیرە بازاڕی موڵکی لە تورکیا بۆ بیانییەكان گەرمتر كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share