گروپی 7 لە تشرینی دووەم لە تۆکیۆ کۆدەبێتەوە

وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 بڕیاریاندا مانگی تشرینی دووەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجامبدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی گروپی 7 لە میانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە تۆکیۆ لە 7 و 8ی تشرینی دووەم.

ژاپۆن ئەمساڵ سەرۆکایەتی گروپی 7 دەکات کە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی لوتکە لە شاری هیرۆشیما ئەو بەرپرسیارێتییەی پێدرا.

وەزیرانی دەرەوەی ئەو حەوت وڵاتە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو لە ئەڵمانیا و لە مانگی نیسانی ڕابردوو لە شاری ژاپۆن و لە مانگی حوزەیران لە بەڕیتانیا کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
Total
0
Share