تایبەتە بە چارەسەری جەڵتەی مێشك
بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی شار كرایەوە

بەشێكی نوێی تایبەت بە چارەسەركردنی جەڵتەی مێشك بە دەرمان لە نەخۆشخانەی شار كرایەوە كە مووچەی كارمەندەكانی لەلایەن یەكێتییەوە دابیندەكرێت، هەر ئەمڕۆش نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لە نەخۆشخانەكە ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ بەشی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی جەڵتەی مێشك بە دەرمان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرایەوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رەنگە بەشەكە پرۆژەیەكی زۆر گەورە نەبێت لەڕووی بیناوە، بەڵام لە ناوەرۆك و خزمەتدا پرۆژەیەكی زۆر گەورەیە و دەتوانن بڵێین لەسەر ئاستی عێراق یەكەم پرۆژەیە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنەكان دەكرێتەوە.

وتیشی، “بەشەكە بریتییە لە كردنەوەی شەش تەختی چارەسەركردنی ئەو نەخۆشانەی كە لەكاتی پێویستدا دەگەنە نەخۆشخانە و تووشی جەڵدەی مێشك بوون، ئەم بەشە دەتوانێت چارەسەری ئەو نەخۆشانە بكات بە دەرمان و، نەخۆشەكە هەم لە مردن و هەم لە كەمئەندامبوون قوتار بكات”.

سەباح هەورامی باسی لەوەكرد كە مووچەی كارمەندانی بەشەكە لەلایەن مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ەوە دابیندەكرێت و وتی، “وەك هەمیشە هاوكارمان بوون”.

داواشی لە خێرخوازان و سەرمایەداران كرد هاوكارییان بكەن لە كردنەوەی بەشی قەستەرەی مێشك و ئاماژەی بەوەكرد، ئەوەی ئێستا كراوەتەوە 50%ی خزمەتگوزاریی چارەسەرە، بەشەكەی دیكە قەستەرەی مێشكە، ئەگەر بتوانن ئەو بەشە بكەنەوە و پێداویستییەكانی دابینبكەن، ساڵانە سەدەها نەخۆش لە مردن و كەمئەندامبوون قوتاریان دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی روونیكردەوە، كردنەوەی بەشێكی لەو جۆرە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، مەواد و پێداویستی بۆ هەر نەخۆشێكیش لەنێوان حەوت بۆ 9 هەزار دۆلاری دەوێت.

هەر ئەمڕۆ بڕیارە نەشتەرگەرییەكی “دەگمەن” لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامبدرێت.

سەباح هەورامی روونیكردەوە، تیمێكی پزیشكانی شكاوی بە سەرپەرشتی د. سەیوان بە پاڵپشتیی تیمێكی فەرەنسی “نەشتەرگەرییەكی زۆر گەورە ئەنجامدەدەن” كە لە ئاستی عێراق لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت و بریتییە لە لابردنی بەشێكی گەورەی ئێسقان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتوو حەوزی نەخۆشەكە بە تەواوی لادەبەن و ماددەیەكی دیكەی بۆ دادەنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمە

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك…
زیاتر ببینە

فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم هەلی دامەزراندن بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەبەرهێنانی هەولێر و دهۆك ژمارەیەك هەلی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و دەڵێن، هەڵبژاردنیان بەپێی خاڵبەندی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share