ئەمڕۆش لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد

ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی ‏بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەیانی ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 17.50 لیرەی ‏تورکی مامەڵەی پێوەکراوە.‏

دابەزینی بەهای لیرە لە بازاڕەکانی دراودا بەردەوامە، پارتی داد و گەشەپێدانی ‏دەسەڵاتداریش بەردەوام بەڵێنی ڕاگرتنی داڕمانی دراوەكە و بەرزکردنەوەی بەهاکەی ‏دەدات.‏

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، پێشتر ‏توانیویەتی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی بە ڕێژەی 4٪ کەمبکاتەوە و بەم نزیکانە ‏دووبارە ئەو كارە ئەنجامدەداتەوە.‏

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا ئەردۆغان تۆمەتباردەکەن بەوەی هۆکاری سەرەکیی ‏هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەیە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە، لە بەرامبەردا ‏ئەردۆغان، کە ماوەی 20 ساڵە لەدەسەڵاتدایە، دووپاتیكردەوە، هیچ جۆرە هەڵبژاردنێک ‏ناکرێت تا ناوەڕاستی 2023 و پرسی هەڵبژاردن وەک ئەوەی بۆی دیاریکراوە ‏دەچێتەپێشەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

لەگەڵ سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانەکانی ژینگە، جەنگ، برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، میدیاکانی چین لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکێکیان ڕاگەیاند،…
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share