باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوجەرگەی بەغدادەوە مووشەكباران كرا

سیستمی دژەمووشەكی باڵیۆخانەی ئەمریكا لە بەغداد

باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت، دوو مووشەكی ئاراستەكراوە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دۆزینەوەی سەكۆی تەقاندنی مووشەكەكان ڕادەگەیەنن.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد كراون، یەكێك لەو دوو مووشەكە لەلایەن سیستمی دژەمووشەكی باڵیۆخانەكەوە خراوەتەخوارەوە، بەڵام مووشەكەكەی تر لە نزیك بارەگای باڵیۆزخانەكە كەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەكان، مووشەكەكان لە جۆری كاتیوشا بوون و لە نزیك مزگەوتی فاروق لە شەقامی فەڵەستین كە دەكەوێتە ناوجەرگەی بەغداد تەقێندراون، هێرشەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و زیانی بە دوو ئۆتۆمبێل گەیاندووە.

هەر ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق وێنەیەكی بڵاوكردەوە و وتی، “ئەمە سەكۆی تەقاندنی ئەو دوو مووشەكەیە كە ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كراون و سەكۆكە لە شەقامی فەڵەستین دۆزراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. سێ کەس بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە مێردمنداڵێک دەستگیرکران

بابەتی دواتر

زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر 20 بۆ 21 ملیار دینارن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پەیامێكی نوێ رادەگەیەنێت

كەسایەتییەكی نزیك لە ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمشەو رێنمایی گرنگ لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە رایدەگەیەنرێت. ساڵح…
Total
0
Share