سەدر پەیامێكی نوێ رادەگەیەنێت

كەسایەتییەكی نزیك لە ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمشەو رێنمایی گرنگ لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە رایدەگەیەنرێت.

ساڵح محەمەد عێراقی كە بە كەسایەتییەكی نزیك لە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر ناسراوە رایگەیاندووە، “سەرنجتان رادەكێشین ئەمشەو ئینشائەڵا لە رێگای پەیجی ساڵح محەمەد عێراقییەوە رێنمایی گرنگ لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە دەردەكرێت.

پێشتر موقتەدا سەدر جگە لە داخستنی مەزارگەكەی باوكی، بە تەواوی چالاكییەكانی رەوتەكەی راگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەرەفات كەرەم: بە دەنگدانمان دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ “بەرەی مقاوەمە”دا نین

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، دەنگدانی پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی…
Total
0
Share