سلێمانی.. سێ کەس بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە مێردمنداڵێک دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک، کە سێ کەس ‏سوکایەتیی بە مێردمنداڵێک دەکەن، هەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیرکران.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ‏گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ سێ تۆمه‌تبار سوكایه‌تی‌ به‌ مێردمنداڵێك ‏ده‌كه‌ن، بنکەی پۆلیسی سەرا ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە سوکایەتیکردن ‏بەو مێردمنداڵە. ‏

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی بەمجۆرە بڵاوکردووەتەوە، (ه، ر، س)، (ه، ‏ئـ، ف)، (س، ص، ع)، هەرسێ تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە ‏لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share