وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە نووسراوێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە نووسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە كە پێویستە حكومەتی هەرێم وەڵامی بداتەوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند:” ئەركی حكومەتی هەرێمە مووچەی فەرمانبەرانی دابینبكات یاخود بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكات و لە ئێستاشدا وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە نووسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە، پێویستە حكومەتی هەرێم وەڵامی بداتەوە”.

وتیشی،”لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەكەشمان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، چەندینجار ئەوەی پشتڕاستكردەوە كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی روونە و پێویستە پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكە حكومییەكان ئەنجامبدرێت لە لایەكی دیكەشەوە حكومەتی هەرێم دەڵێت كە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی هەماهەنگی هەیە، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد بگاتە رێككەوتن و كێشەكە چارەسەر بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروانێکی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت

کاروانێکی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە 24  بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو کۆبانی بەڕێکەوت. کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) رایگەیاند، کاروانێکی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: شەڕی میدیایی و بەلاڕێدابردنی كێشەكان ئەزموونێكی شكستخواردووە و كێشەكان قوڵتردەكەنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە یۆنانم بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی باسی دواپێشهاتە…
Total
0
Share