کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە درێژە بە کۆبوونەوەی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە دەدات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023، 2024 و 2025 دەستپێدەکاتەوە و بەردەوامیی دەبێت تا کاتژمێر 6:00ی ئێوارە.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئەنجومەنەکەی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بە کراوەیی هەڵگرت و رایگەیاند دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە هەڵگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەتاڵی گەنجینەی حکومەت دەکەن

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتیکراوە. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران و…
Total
0
Share