کەشناسی هەرێم: ئەمشەو تا بەیانی بارانبارین لە شارەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی خۆی بۆ بارانبارین ئاشکرادەکات و دەڵێت، ئەمشەو تا بەیانی بارانبارین بەشێوەی لێزمە و پچڕ پچڕ لە شارەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبينى ده‌كرێت ئه‌م شه‌و تا سبه‌ى به‌يانى باران بارين به‌ شێوه‌ى (نمه‌ بارن و بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تريشقه‌ ) به‌رده‌وام بێت له‌ ناوچه‌شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين، بارانى به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركووك بارانى مام ناوه‌ند و ده‌بارێت هه‌ندێجار هه‌وره‌ تريشقه‌شى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت”.

پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بۆ شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت، “پێشبينى ده‌كرێت له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه‌ى بچڕ بچر ببارێت هه‌ندێجار هه‌وره‌ تريشقه‌شى له‌ گه‌ڵ ده‌بێت  و به‌فريش له‌ سه‌ر لوتكه‌ى چياكان ده‌بارێت”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دوو بازرگانی چەک بۆ داعش دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە هەولێر سێ ژن خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: بەعەرەبکردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان قبوڵكراو نییە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەڵێت، “بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچه‌  كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نییه ‌و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وە.”…
Total
0
Share