لە هەولێر دوو بازرگانی چەک بۆ داعش دەستگیرکران

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ڕایگەیاند، دوو کەسیان وەک بازرگانی چەک بۆ چەکدارانی داعش لەشاری هەولێر دەستگیرکردووە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا لە تویتەر ئاشکرایکردووە، “بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری کوردستان لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (زەیتون) دوو قاچاخچی چەک بۆ داعش دەستگیرکراون”.

لە درێژەی تویتەکەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، “ئه‌و جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنانه‌، داعش له‌ چه‌ك و توانای به‌قاچاغبردنی چه‌ك و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یان بێبه‌ش ده‌كات”.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی لەسەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، یەکێک لەو تیرۆریستانە لە شاری سلێمانی بووە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا بڵاویكردەوە، لە زنجیرەیەک ئۆپراسیۆندا لە عێراق و هەرێم نۆ تۆمەتباری داعش دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە…
Total
0
Share