وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لەناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رەزامەندی دا بە کردنەوەی باخچەی منداڵان لەناو خوێندنگە بنەڕەتییەکان و مەرجەکانیشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان کرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “خوێندنگە بنەڕەتییەکان بۆیان هەیە باخچەی منداڵان لەناو بینای خوێندنگەکەیان بکەنەوە بەمەرجێک شوێنی تایبەتیان هەبێت وەک بینا نەک وەک کابینە”.

هەر بەپێی نووسراوەکە، هەمان وانە و مەنهەجی خوێندن لەو باخچانەدا دەوترێنەوە کە لە باخچە حکومییەکانی دیکەدا دەوترێنەوە و لەگەڵ خوێندنگە بنەڕەتییەکەشدا یەک بەڕێوەبەریان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share